بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی: ئەمڕۆ 245  پاش لەرزە تۆمارکراون  

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەدوای بومەلەرزە بەهێزەکەی سنووری تورکیا و سوریا 245 پاش لەرزە تۆمارکراون.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، “بە پێی ئەو داتایانەی لە سەنتەری بومەلەرزەی سلێمانی تۆماركراون، ئەمڕۆ لە دوو كاتی جیاوازدا دوو بومەلەرزەی بەهێز كە یەكەمیان بە گوڕی 7.8 پلە بە پێوەری رێختەر لە كاتژمێر  4:17 خولەک بەكاتی هەولێر ولایەتی غازی عەنتاب و دوومیان بەگوڕی 7.5 پلە بە پێوەری رێختەر كاتژمێر  1:24 خولەک بە كاتی هەولێر ولایەتی كەرهرەمان لە كوردستانی باكووریان هەژاند”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە پاش ئەو بومەلەرزانە 245 پاش بومەلەرزەی دیکە روویانداوە”.

 

 

بابەتی پێشتر

كۆماندۆ نەوتی سپی بەسەر كارمەند و خێزانە هەژارەكاندا دابەشدەكات

بابەتی دواتر

ئەو بومەلەرزەیەی جیهانی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆردومانی كەمپی مەخمور كرا

كەمێك پێش ئێستا كەمپی مەخمور بۆردومان كرا و تاوەكو ئێستا زەرەر و زیانەكانی نەزانراون. بەپێی زانیارییەكان، بۆردومانی كەمپی…
Total
0
Share