وتەبێژی یەكێتی رایدەگەیەنێت، بڕیارە لە ئاییندەیەكی نزیكدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا كۆببێتەوە و گفتوگۆی چەند بابەتێكی گرنگ بكەن.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:” بڕیارە لە ئاییندەیەكی نزیكدا یەكێتی و پارتی كۆببنەوە”.
وتیشی،” تائێستا كات و شوێنی كۆبوونەوەكە دیاریی نەكراوە و بۆ ئەو مەبەستە هەردوولا لە گفتوگۆداین”.
پێشتریش نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێكدا لە فەرەنساوە رایگەیاند، ” لەم هەفتەیەدا یەكێتی و پارتی لەسەر چەند پرسێكی گرنگ كۆدەبنەوە”.