سیستمی خۆراكی رووەكی زیان بە كۆرپە و منداڵان دەگەیەنێت

ژمارەیەك پزیشك لە ئەڵمانیا هۆشداری بە دایك و باوكان دەدەن دەربارەی پێویستیی گرتنەبەری سیستمی خۆراكی تەواو بۆ كورپە و منداڵانی بچوك. زیانەكانی سیستمی خۆراكی رووەكی چییە بۆسەریان؟ ئەو سیستمە گونجاوە چییە كە هاریكاریی گەشەیان دەكات.

پزیشكانی پسپۆڕی منداڵان و تازەلاوان هۆشداریدەدەن لەبارەی مەترسیی سیستمی خۆراكی رووەكی بۆسەر كۆرپە و منداڵانی بچوك، چونكە جەستەی منداڵ بەشێوەیەكی هەستیار مامەڵە لەگەڵ كەمیی سەرچاوە خۆراكییەكان دەكات، ئەمەش كۆمەڵەی پیشەیی پزیشكانی منداڵان و تازەلاوان (BVKJ) لە ئەڵمانیا جەختیان لێكردووەتەوە.

ئەكسل گیرشلاوەر، وتەبێژی كۆمەڵەكە دەڵێت، گەشەی باشی جەستە و بەرەوپێشەوەچوونی تەندروستانەی سەرجەم ئەندامەكان، بەتایبەتیش مێشك، پێویستی بە زۆرێك لە سەرچاوە خۆراكییەكان بە بڕی پێویست.

دەشڵێت، كەمی ئەو سەرچاوانە رەنگە زیان بە گەشەی ساوا بگەیەنێت، سەرەڕای زیانی بۆسەر ئەندامە هەستیارەكانی بەشێوەیەكی تایبەت، بە تایبەتیش، دەشێت گەشەی دەمار و تەندروستیی مێشكی لە بەردەم مەترسیدا بێت “لەسەر ئاستی بەرفراوان و بەردەوام”.

خۆراكی تەندروست بۆ كۆرپە و منداڵان
پێویستە منداڵان خۆراكی تێكەڵ لە رووەك و بەرهەمەكانی گیانداران بخۆن، لەگەڵ رەچاوكردنی هاوسەنگی لە خواردنی گۆشت و بەرهەمە گیاندارییەكانی وەك شیر و پەنیر. سیستمی خۆراكی رووەكی، سەرچاوە خۆراكییە گرنگەكانی تیانییە. بۆ نمونە وەك ڤیتامین (بی 12).

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: هەفتەی ئایندە لەگەڵ یەكێتی كۆدەبینەوە

بابەتی دواتر

سبەی نەوت لەناو شاری سلێمانی دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر لەبارەی گیانلەدەستدانی ژنێک لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، ئەو ژنەی لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون گیانیلەدەستدا بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەهۆی درەنگ گەیشتنییەوە بووە بە…
زیاتر ببینە

گرێبەستەكانیان لەگەڵ عێراق یارمەتیی تیرۆری داوە
فایزەر و ئەسترازێنیکا لە ئەمریكا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت

  دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکا داوایەکی یاسایی لە دژی كۆمپانیاكانى ئەسترازێنیکا و ‏فایزەر و چه‌ند كۆمپانیایه‌كى تر زیندووکردەوە، گومان…
Total
0
Share