نێچیرڤان بارزانی: هەفتەی ئایندە لەگەڵ یەكێتی كۆدەبینەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان

سەرۆكی هەرێم رایدەگەیەنێت، هیچ رێككەوتنێك بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نییە و دەشڵێت، هەفتەی ئایندە لەگەڵ یەكێتی كۆدەبنەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەراوێزی سەردانەكەیدا بۆ پاریس و كۆبوونەوەی لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا رایگەیاند، پابەندی ئەنجامدانی هەڵبژاردنین لە وادەی خۆیدا و لەگەڵ یەکێتی هیچ رێککەوتنێک بۆ دواخستنی نەکراوە.

وتیشی، لە هەفتەی ئایندە لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبنەوە.

سەبارەت بە پرسی مووچەش نێچیرڤان بارزانی ئەوەی خستەڕوو، بەغداد هیچ پاساوێكی نەماوە بۆ دواخستنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

سەبارەت بە نەوتی هەرێمیش روونیكردەوە، هۆكاری دەستپێنەكردنەوەی هەناردەی نەوت بەغدادە، لەكاتێكدا بە راگرتنی زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار زیان بەر عێراق كەوتووە.

بابەتی پێشتر

لە دووەم رۆژی فێستیڤاڵدا 120 هەزار گەشتیار سەردانی هەڵەبجەیان كردووە

بابەتی دواتر

سیستمی خۆراكی رووەكی زیان بە كۆرپە و منداڵان دەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share