تەندروستیی هەولێر لەبارەی گیانلەدەستدانی ژنێک لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، ئەو ژنەی لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون گیانیلەدەستدا بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەهۆی درەنگ گەیشتنییەوە بووە بە نەخۆشخانە.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دکتۆر دلۆڤان خۆشناو لەبارەی گیانلەدەستدانی ژنێک لە نەخۆشخانەی لەدایکبوونی هەولێر دەڵێت، ” بەدواداچوونمان بۆ ئەو حاڵەتە کردووە، بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان نەخۆشەکە خۆی درەنگ چووەتە نەخۆشخانە، کاتێک کە چووەتە نەخۆشخانە تەندروستیی ناجێگیر بووە”.

جەختیکردەوە، ئەوەی پێویستبووە بۆ نەخۆشەکە کراوە، چ بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکەی و چ ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆی، بەڵام بەداخەوە گیانیلەدەستدا.

وتیشی، “ئەوەی تائێستا کردوومانە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی بووە و بەردەوام دەبین لە بەدواداچوون بۆ ئەو رووداوە تاوەکو دەگەینە هۆکاری سەرەکیی گیانلەدەستدانی ئەو ئافرەتە”.

ئاماژەی بەوەکرد، “دەبێت ئەوەشبزانین کە لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوون رۆژانە زیاتر لە 50 حاڵەتی لەدایکوون و نەشتەرگەری تۆماردەکرێت بە سەرکەوتوویی، بەڵام ئەم حاڵەتانەش روودەدەن”.

شەوی رابردوو، ژنێک لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی هەولێر گیانیلەدەستدا و بۆ هۆکاری گیانلەدەستدانەکەشی تیمی نەخۆشخانەکە تۆمەتبار دەکرێن کە بەهۆی هەڵەی ئەوانەوە مردووە، بەڵام نەخۆشخانەکە دەڵێت، هۆکارەکەی ئەوەبووە نەخۆشەکە دووگیانبوونی لە دەرەوەی منداڵدان هەبووە و ماوەی سێ رۆژ بووە ژانی هەبووە، بەڵام درەنگ چووەتە نەخۆشخانە.

بابەتی پێشتر

لە هەورامییەوە بۆ هوستانی<br> دۆسیەی نەوتی هەرێم لە ناڕوونیدا

بابەتی دواتر

باس لە گرفتەكانی تاك بە تاكی ئەم هەرێمە لە سایەی كابینەی نۆیەمەوە دەكات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share