پەرلەمانتارێك: هەوڵێك هەیە جگە لە قەرزە سێ مانگییەكە بەغداد 700 ملیار دیناری دیكە بنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەوڵێك هەیە كە جگە لە قەرزە سێ مانگییەكە بەغداد 700 ملیار دیناری دیكە بۆ مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت كە ئەوەش پێویستی بە رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەیە.

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەوڵێك هەیە جگە لە قەرزە سێ مانگییەكە بەغداد 700 ملیار دیناری دیكە بۆ مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت بەتایبەت دوای ئەوەی كە شاندی هەرێم بە نیازە سەردانی بەغداد بكاتەوە و سەبارەت بە پاكتاوە داراییەكان و وردبینی لە لیستی مووچەخۆران ئامادەیی دەربڕیوە و لە بەغداشەوە هەوڵەكان چڕكراونەتەوە كە جگەلە قەرزە سێ مانگییەكە 700 ملیار دیناری دیكە بۆ مانگی 12 رەوانەبكرێت.

ئاشكراشیكرد، چارەسەری بنەڕەتی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هەمواركردنەوەی یاسای بودجە و لابردنی ئەو كۆت و بەندانەیە كە بۆ هەرێمی كوردستان دانراوە.

بابەتی پێشتر

ئێران.. بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكەوە 30 كەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share