راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاودەكاتەوە كە بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و ناوچە شاخاوییەكان هەوری تەواودەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم لە كاتی جیاوازدا، رێژەی باران لەناوچە شاخاوییەكان زیاتر دەبێت بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای دهۆك.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و ناوچە شاخاوییەكان هەوری تەواودەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم لە كاتی جیاوازدا و رێژەی باران لە ناوچە شاخاوییەكان زیاتردەبێت بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای دهۆك و پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە بە بەراوورد لەگەڵ تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە بە شێوەیەكی گشتی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەیێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتردەبنەوە بە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 27 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 24 پلەی سیلیزی

دهۆك : 27 پلەی سیلیزی

كەركوك :30 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 23 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 31 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی ئۆتۆمبێلێكی دزراو بۆ خاوەنەكەی دەگەڕێنێتەوە

ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە هەوڵی هێزەكانیان ئۆتۆمبێلێكی دزراویان بۆ خاوەنەكەی گەڕاندووەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد،…
Total
0
Share