ئێران.. بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكەوە 30 كەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆكارێكی نادیار لە ناوەندێكی چارەسەركردنی ئالودەبووانی ماددە هۆشبەرەكان لە كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاگرێك كەوتەوە و 30 كەس گیانیانلەدەستدا.

میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە ناوەندێكی چارەسەركردنی ئالودەبووانی ماددە هۆشبەرەكان لە باكووری كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاگركەوتووەتەوە بەهۆیەوە نزیكەی 30 كەسیش گیانیانلەدەستدا.

تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزاندراوە تیمەكانی بەرگریی شارستانیی و هێزە ئەمنییەكان لە لێكۆڵینەوەدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵیکۆپتەرێکی ئەمریکی لە کاتی مەشقکردنی تاڵیباندا کەوتەخوارەوە

وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان ئاشکرایکرد، فڕۆکەیەکی ئەمریکی لەکاتی مەشقکردنی سەربازانی تاڵیباندا کەوتووەتەخوارەوە و سێ ئەندامی تیمەکەی گیانیان لەدەستداوە. بەپێی…
Total
0
Share