لە زاخۆ کەسێك دەستگیرکرا کە بە ئۆنلاین جادو و نوشتەی کردووە و داوای وێنەی نەشیاوی لەو کەسانە کردووە کە ویستویانە جادوویان بۆ بکات.
ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ ڕایگەیاند، ماوەیەکە نەهێشتنی تاوانی زاخۆ بەدوای کەسێکدا دەگەڕێن کە لەڕێگەی ئۆنلاینەوە نوشتە و جادوی کردووە، ئەمڕۆ ئەو کەسە دۆزرایەوە و دەستگیرکرا.
ئەو وتەبێژە دەشڵێت، کەسی تۆمەتبار داوای وێنەی نەشیاوی لەو کەسانە کردووە کە ویستویانە جادوویان بۆ بکات و بۆ وەرگرتنی پارە وێنەکانی لە دژیان بەکارهێناوەتەوە.
بەپێی وتەی ئەحەمەد ڕەمەزان، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت.