سایلۆی سلێمانی: سبەینێ چەکی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

سبەینێ چەکی پارەی گەنمی جوتیارانی سلێمانی دابەشدەکرێت.

سایلۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکەین کە گەنمیان رادەست بە سایلۆی سلێمانی کردووە، لە پسوڵەی ژمارە هەزار و 684 تاوەکو هەزار و 800، سبەینێ سێشەممە سەردانی هۆبەی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.

پێشتر نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نزیکەی 158 ملیار دیناری پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووە کە پشکی سلێمانی لەو بڕە پارەیە 60 ملیار دینارە، هەولێر 54 ملیار و 454 ملیۆن دینارە و دهۆكیش 43 ملیار دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەركردایەتییەكی یەكێتی: هەژموون بەسەر دەسەڵاتی دادوەرییەوە هەرێمی كردووەتە نموونەیەكی ناشرین

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، هەژموونگەرایی پارتی بەسەر دەسەڵاتی دادوەرییەوە وایکردووە هەرێمی کوردستان ببێتە نموونەیەکی ناشرینی حوکمڕانی. میقداد شێخ…
Total
0
Share