هاتوچۆی هەولێر: ئەو کەسەی زیانی بە کامێرایەکی چاودێری تیژڕەوی گەیاندبوو دەستگیرکرا

لە روونکردنەوەیەکدا هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، “ئەو شۆفێرەی زیانی بە کامێرایەکی چاودێری تیژڕەوی گەیاندبوو، لەماوەیەکی زۆر کەمدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەدەستخۆشیەوە دەستگیرکرا”.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، “لە ڕۆژی 26ی تشرینی یەکەمی 2023، لە کاتژمێر 6ی سەرلەبەیانی، شۆفێرێک لەسەر جووتسایدی لاوان بەهۆی تیژڕەوی لەلایەن کامێراکانی چاودێری خێراییەوە سزای سەرپێچی بۆ تۆمارکرا، بەڵام لەجیاتی ئەوەی شۆفێرەکە هەوڵبدات ئەو هەڵەیە دووبارە نەکاتەوە، هەڵسا بە هەوڵدان بۆ شکاندنی کامیێراکە”.

ئەوەشێ خستۆتەڕوو، “لەدوای ڕووداوەکە لەماوەیەکی زۆر کەمدا شوفێرەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێر بەدەستخۆشیەوە دەستگیرکرا و ئۆتۆمبێلەکەشی دەستی بەسەرداگیرا”.

هاتوچۆی هەولێر دەشڵێت، “ئێستا بەبڕیاری دادوەر بەندکراوە بەپێی ماددەی 477 لە یاسای سزادانی عێراقی و سەرجەم زیانەکانی پێ چاکدەکرێتەوە بێجگە لە سزایەکان”.

داوایەکیش ئاڕاستەی شۆفێران دەکات و دەڵێت، “بۆ خۆپارێزی و تووشنەبوون بە سزادان پابەندی ڕۆیشتنبن بەو خێراییەی کە دیاریکراوە، لەحاڵەتێکدا ئەگەر سەرپێچیتان کرد، هەوڵی تۆڵەکردنەوە نەدەن لە کامێراکە، چونکە هەر کامێرایەک چەندین کامێرای تری نهێنی لەدەوردایە و رووداوەکان تۆماردەکات و بەئاسانی بکەرەکەی دەدۆزرێتەوە و سزایەکی قورس دەدرێت”.

 

 

بابەتی پێشتر

لە زاخۆ کەسێک بە تۆمەتی ئەنجامدانی نوشتەو جادو بە ئۆنلاین دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

سەرۆکی هەرێم سەردانی فەرەنسا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومەتی هەرێم پلەی بەشێكی دیكەی كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆی بەرزكردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، پلەی بەشێك لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بەرزكراوەتەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share