تاهیر عەبدوڵڵا: لەمڕۆوە مەرجی وەرگرتنی ڤاكسین بۆ گەشتی ئاسمانی كاریپێدەكرێت

بەبێ بوونی كارتی وەرگرتنی ڤاكسین و پشكنینی ‏PCR‏ ڕێگە بە ‏ڕۆیشتنی هیچ گەشتیارێك نادرێت

لەمڕۆوە مەرجی وەرگرتنی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا لەكاتی گەشتكردن لەڕێی ‏فڕۆكەخانەكانەوە كاریپێدەكرێت، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانیش دەڵێت، پێشتر ‏ئاگاداركردنەوەیان لەو بارەیەوە بڵاوكردووەتەوە.‏

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق، لەمڕۆوە 2021/11/22 ‏گەشتیاری عێراقی پێویستە هەڵگری کارتی خۆکوتان دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت، جگە لە ‏پشکنینی ‏PCR‏ کە 72 کاتژمێر بەسەریدا تێنەپەڕیبێت.‏

دەربارەی ئەوەی ئایا پێشتر ئاگاداری دراوەتە كۆمپانیاكان و گەشتیاران؟ تاهیر عەبدوڵڵا، ‏بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو ‏بڕیارە كە لە درەنگانی ئەمشەوەوە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە پێشتر پێیان گەیشتووە و ‏لای خۆیانەوە ئاراستەی كۆمپانیاكانیان كردووە و لە ماڵپەڕ و پەیجەكانیشیاندا ‏بڵاویانكردوەتەوە.‏

دووپاتیشیكردەوە، بەبێ بوونی كارتی وەرگرتنی هەردوو ژەمە ڤاكسین و پشكنینی ‏PCR‏ ڕێگە بە ‏ڕۆیشتنی هیچ گەشتیارێك نادرێت.‏

ماوەی زیاتر لە سێ مانگە، بڕیاری کارکردن بە کارتی ڤاکسین دوادەخرێت، دواجار ‏دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق بڕیاریدا بۆ گەشتكردن کار بە کارتەکە بکرێت.‏

بابەتی پێشتر

سەڵاحەدین بەهادین بۆ دەسەڵاتدارانی هەولێر: کوا سزای تیرۆری مامۆستا هۆشیار؟

بابەتی دواتر

لە بەهاری ئەمساڵەوە نزیکەی 10 هەزار کچی منداڵ لە ئێران بەشوودراون

بابەتی پەیوەندیدار