تیمی پزیشکی یانەى پاریس سانجێرمان لەسەر دۆخی یانەکە هاتە دەنگ و زانیاری لەسەر پێکراوەکان بڵاوکردەوە.
بە پێی بەیاننامەکەى تیمی پزیشکی پاریس پێش یارییەکەى تۆلۆز، دۆخی تیپەکە بەمجۆرەیە:
/ دانیلۆ پیرێرا ناتوانێت یاریی بکات و تا دواى یارییە نێودەوڵەتییەکان لە ژێر چاودێری پزیشکیدا دەبێت
/ کایلۆر ناڤاس بەهۆی ئازارەوە دوورخراوەتەوە و هێشتا چاکنەبۆتەوە
/ نۆنۆ مێندێز هێشتا لە قۆناغی چاکبونەوەدایە و بۆ یاریکردن زۆری ماوە
/ کیمپیپی لەسەر پرۆتۆڵی چارەسەرکردن بەردەوامە