ئەنچیلۆتی بۆ هازارد: وەرزی داهاتوو یاریگا یاریگای خۆتە

ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، کارلۆ ئەنچیلۆتی چانسێکی دیکە بە ئیدین هازاردی بەلجیکی دەدات و وەرزی داهاتوو وەک یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکان مامەڵەی لەگەڵدا دەکات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ڕۆژنامەی مارکا کەوتوون، هازارد لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی پارچە پلاتینێکەوە لە قوولە پێیدا دووچاری کێشەی تەندروستی بووە، نەیتوانیوە بە باشی یاری بکات و چەندین جار تووشی پێکان بووە.

دوای پێکانی لە یاریی ڕیاڵ بەرامبەر پاریس سان جێرمان، هازارد بڕیاریداوە چارەسەرێکی ڕیشەیی ئەو کێشەیە بکات، لە لازارزۆیلا نەشتەرگەری کردووە، ئەو پارچە پلاتینەی لە پێیەکانی کردووەتەوە و ئێستا هەست بە ئازار ناکات.

مارکا نووسیویەتی، ئەنچیلۆتی پێی وایە یاریزان لەڕووی جەستەیییەوە لاواز دەبێت، بەڵام هەرگیز بەهرەی یاریکردنی لەدەست نادات، بۆیە بڕیاری داوە وەرزی داهاتوو چانسی یاریکردنی پێبدات، تاوەکو تواناکانی بسەلمێنێت.

هازارد لە دوای ئەو نەشتەرگەرییە، کێشی کەمی کردووە و هاوشێوەی سەردەمی چێڵسی توانیویەتی کار لەسەر گەڕاندنەوەی ئاستی جەستەیی بکات، بە ئەگەر هەیە وەرزی داهاتوو بەهێزەوە دەگەڕێتەوە.

هازارد لە هاوینی 2019وە پەیوەندی بە ڕیاڵەوە کرد، 65 یاری ئەنجامداوە و تەنها شەش هۆڵی تۆمار کردووە، 10 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە كازمی شكستیهێنا

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارە سەربەخۆكان دەستپێشخەرییەك ڕادەگەیەنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share