ڕیاڵ مەدرید کەی ناوی ڕاهێنەری نوێ ئاشکرادەکات؟

بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی ڕاهێنەرێکی نوێ چڕکردووەتەوە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەو دۆسیەیە یەکلاییبکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ئێزگەی “ئوندا سیرۆ”ی ئیسپانی، سەرۆکایەتی یانەی شاهانە لە ئێستادا سەرقاڵن بە دانوستاندنەکان بۆ دابینکردنی ڕاهێنەرێکی نوێ، وەک دەردەکەوێت ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری پێشووی ئینتەرمیلان نزیکترینە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە.

سەرچاوەکە ئاماژەیکردووە، ڕائول گۆنزالێسی ئەفسانەی یانەكە ڕەتیکردووەتەوە جێگەی زێدان بگرێتەوە، لەلایەکی دیکەوە هەوڵەکان بۆ ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان، بەهۆی پێداگریی ئیدارەی یانە پاریسییەکەوە ئەنجامی نەبووە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لەو بارەیەوە نوسیویەتی، ماسیمیلیانۆ ئالێگری یەکێکبووە لەو ڕاهێنەرانەی دانوستاندنی لەگەڵدا کراوە، بەڵام بەهۆی ڕێککەوتنی ڕاهێنەری ناوبراو لەگەڵ یانەی یوڤانتۆس، تەواوی گفتوگۆکان شکستیانهێناوە.

سەرچاوە نزیکەکانی یانەی شاهانە سوورن لەسەرئەوەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی نزیکترین ڕاهێنەرە بۆ جێگرتنەوەی زێدان و هەفتەی داهاتوو گرێبەستەکەی ئاشکرادەکرێت.

بابەتی پێشتر

بەفەرمی سپالێتی پۆستی ڕاهێنەرایەتی ناپۆلی وەرگرت

بابەتی دواتر

پێوەری زیرەکی کارەبا، چۆن کاردەکات و هاوڵاتییان دەبێت چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەن؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گواردیۆ لە سیتی ناڕوات

گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی دوپاتیکردەوە کە لە پێشوو دڵنیاترە لەوەى لە سیتی دەمێنێتەوە. لەسەر ئەو تۆمەتانەى دوچاری مانچستەر…
Total
0
Share