چی لەبارەی گەرمای مانگی پێشوو بەراورد بە سی ساڵی رابردوو دەزانیت؟

بەپێی تۆمارەكان پلەی گەرمای مانگی تشرینی یەكەم بەراورد بە هەمان مانگی 30 ساڵی رابردوو تاڕادەیەك سەقامگیرە، بەڵام لەڕووی بارانبارینەوە بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمیكردووە.

جەوهەر حەمەلاو، لێپرسراوی بەشی كەشوهەوا لە بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی رایگەیاند، بەپێی داتا تۆماركراوەكانی وێستگەی كەشناسیی سلێمانی بەرزترین پلەی گەرما لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ 32.6 پلەی سەدی و نزمترین پلەی گەرما 13.6 پلەی سەدی بووە.

دەشڵێت، “تێكڕای پلەی گەرمی 21.5 پلەی سەدی بووە، لەكاتێكدا تێكڕای پلەی گەرمی لە مانگی تشرینی یەكەمی 30 ساڵی رابردوو 22.6 پلە بووە”.

كۆی گشتی بڕی بارین لە مانگی رابردوودا 9.3 ملم بووە، لەكاتێكدا تێكڕای بڕی بارین لە 30 ساڵی رابردووی مانگی تشرینی یەكەمدا 34.4 ملم بووە، وەك ئەوەی بەرپرسەكەی كەشناسی روونیكردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

زانایان: ئۆمیگا 3 رێگری لە نەخۆشییەكی مەترسیدار دەكات

بابەتی دواتر

بەغداد 200 ملیار دیناری رەوانەی هەرێم كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كچێك لە كوشتن ڕزگاركرا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، لە سلێمانی كچێكی تەمەن 17 ساڵ لەدەست براكەی…
Total
0
Share