زانایان: ئۆمیگا 3 رێگری لە نەخۆشییەكی مەترسیدار دەكات

زانایانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كاریگەری خواردنی ترشی ئۆمیگا 3ی چەوری ناتێریان لەسەر پاراستنی جگەر ئاشكراكرد و بۆیان دەركەوت كە هۆكارێكی كاریگەرە بۆ پارێزگاری لە هەوكردنی مەترسیداری چەوریی جگەر.

گۆڤاری (EMBO Molecular Medicine) دەڵێت، ئەوەی لێرەدا مەبەستە نەخۆشییە درێژخایەنەکانە کە پەیوەندییان بە نەخۆشی میتابۆلیکەوە هەیە – شەکرە و قەڵەوی، کە دەتوانێت ببێتە هۆی نەخۆشیی لەناوچوونی جگەر. گەشەکردنی نەخۆشی میتابۆلیک بە جۆرێک دەناسرێتەوە کە چەورییەکانی ناو خانەکانی جگەر ژەهراوی دەبن و دەبنە هۆی هەوکردن.

ئەنجامی تاقیكردنەوەكان كە لەسەر مشكی تاقیگە ئەنجامدران دەریخست كە ئۆمیگا 3 مەترسیی تووشبوون بە هەوكردنی چەوریی جگەر كەمدەكاتەوە، بەجۆرێك دوای خواردنی، ئاستی بیتا سیلۆلین لە مشكەكاندا كەمیكرد، كە ئەمەیان دەبێتە هۆی لەكارخستنی جگە و، زیادكردنی بەمۆمبوونی جگەر و تووشبوون بە شێرپەنجە.

توێژەران دەیانەوێت ئەنجامی ئەم كارەیان لە چارەسەری نەخۆشیی میتابۆلیك و شێرپەنجەی جگەر بەكاربهێنن.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

چی لەبارەی گەرمای مانگی پێشوو بەراورد بە سی ساڵی رابردوو دەزانیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share