بێگەرد تاڵەبانی: ترێ، سێو، هەنار و هەنگوین دەنێرینە بازاڕەكانی جیهان

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە پلان و بەرنامەماندایە ئەمساڵ بەرهەمەكانی ترێ، هەنار و سێو و هەنگوین هەناردەی بازاڕەكانی دەرەوە بكەین.
وتیشی، “ئێمە ناتوانین هەموو بەرهەمێك هەناردەی دەرەوە بكەین و دەبێت پێویستیی ناوخۆ پڕبكاتەوە و تایبەتمەندییەكانی لەگەڵ خواستی دەرەوەدا بگونجێت و ئەوەش پێویستی بە راهێنانی جووتیاران هەیە”.
ئاشكراشیكرد، لە ماوەی دوو بۆ سێ ساڵی رابردوودا بەهەدەرچوونی رەنجی جووتیاران و فڕێدانی بەرهەمەكانیان لەسەر شەقامەكان زۆر كەمبووەتەوە بەو پێیەی ئێمە لەگەڵ عێراق یەك دەوڵەتین پێویستە بازاڕمان یەك بێت و ئەو بەرهەمانەی لە ناوخۆ زیادن لە بازاڕەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ساغدەكرێنەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی گەندەڵییەوە پێنج کارمەندی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک دەستگیرکران

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق بڵاویکردەوە، بە تۆمەتی بەفیڕۆدانی سامانی گشتیی پێنج کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک دەستگیرکران. دەستەی دەستپاکی…
Total
0
Share