لیژنەی دارایی: پاڵپشتیی رێکارەکانی دابەزاندنی بەهای دۆلار دەکەین

سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگەیاند، پاڵپشتیی ڕێوشوێنه‌كانی دابه‌زاندنی به‌های دۆلار ده‌كه‌ین. رەتیشیکردەوە پارێزگاری بانکی ناوەندی لە پۆستەکەی دورخرابێتەوە.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، عه‌توان عه‌توانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند، لیژنه‌كه‌یان پشتگیریی لە ڕێوشوێنه‌كانی بانكی ناوه‌ندی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دەکات.

وتیشی، تاوه‌كو ئێستا هیچ نیازێك نییه‌ بۆدورخستنه‌وه‌ی عه‌لی عه‌لاق له‌ پۆسته‌كه‌ی به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار.

ئەوە لەکاتێکدایە، یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند،  بەهۆکاری ئەوەی بانکی ناوەندی لە کۆنتڕۆڵکردنی بەهای دۆلار شکستی هێناوە لە نێو لیژنەی داراییدا هەوڵێك بۆ لەسەرکارلابردنی عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی هەیە.

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی ناجێگیرە، حکومەتی عێراقیش چەندین هەنگاوی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو بەهایە گرتووەتە بەر، بەڵام هەتاکو ئێستا نەیتوانیوە کۆنتڕۆڵی بکات و بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوی وڵاتەکە لە هەڵکشان و داکشانی بەردەوامدایە.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ جارێكی دیكه‌ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی بەرزبووەوە بەجۆرێک به‌های 100 دۆلار گه‌یشته‌ 162 هه‌زار دینار.

 

بابەتی پێشتر

جارێ نوێر بۆ ئەڵمانیا بانگ ناکرێت

بابەتی دواتر

ئەمشەو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: هیچ کەمییەکی خۆراک بوونی نییە و خۆراکی تەواو لە کۆگاکاندا هەیە

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکە، کە گەنجینەکان خۆراکی تەواویان تێدایە، ئێستاش دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی…
Total
0
Share