بتكۆین بەرزبووەوە و لە بەرزترین ئاست نزیكدەبێتەوە

لە 20ی ئەیلولی ڕابردووەوە بە زیاتر لە نیوە بەرزبووەتەوە

دراوی بتكۆین بەرزبووەوە و بۆ یەكەمجار لە شەش مانگی ڕابردوودا 60 هەزار دۆلاری تێپەڕاند، بەمەش لە بەرزترین ئاستی بێپێشینە نزیكبووەوە.

بەرزبوونەوەكە هاوكاتە لەگەڵ زیادبوونی ئومێدەكان بە ڕەزامەندیی ڕێكخراوە ئەمریكییەكان لەسەر دامەزراندنی سندوقی پێنوێنییە ئاڵوگۆڕكراوەكانی گرێبەستە دواخراوەكانی دراوە دیجیتاڵییەكە، ئەمەش دەرگا لەبەردەم زیادبوونی وەبەرهێنان لە دراوەكەدا دەكاتەوە.

بتكۆین، گەورەترین دراوی دیجیتاڵی لە جیهاندا بۆ نزیكەی 61 هەزار و 869 دۆلار بەرزبووەوە، كە بەرزترین ئاستە لە ناوەڕاستی نیسانی ڕابردووەوە، لە نوێترین مامەڵەكانیشدا بە بڕی 6.9% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

دراوەكە لە 20ی ئەیلولی ڕابردووەوە بە زیاتر لە نیوە بەرزبووەوە و لە ئاستی بەرزی پێوانەیی نزیكدەبێتەوە، كە 64 هەزار و 895 دۆلارە و لە نیسانی ڕابردوو تۆماریكردووە.

ئاژانسی بلۆمبێرگ بڵاویكردەوە، چاوەڕوان دەكرێت لیژنەی كاغەزە داراییەكانی ئەمریكا ڕێگەبدات بە ئاڵوگۆڕی یەكەم سندوقی پێنوێنە ئاڵوگۆڕكراوەكانی گرێبەستە دواخراوەكان لەم هەفتەیەدا.

بابەتی پێشتر

سۆران.. لە شەڕی دوو بنەماڵەدا چوار کەس بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

هێرشی نوێی توركیا بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان لەسەر ئەنجامی گفتوگۆ دیپلۆماسییەكان وەستاوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share