هه‌رێم كه‌مال ئاغا: هێرشه‌كانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی سنووری سلێمانی سیاسییه‌

ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، “هێرشه‌كانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی سیاسییه‌ و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌بوونی كه‌سی بیانی سه‌ربازی و مه‌ده‌نییه‌وه‌ له ‌فڕۆكه‌خانه‌كان نییە”.

هەرێم کەمال ئاغا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا رایدەگەیەنێت، “ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی هه‌ردوو لیژنه‌ی په‌ڕله‌مان و حكومه‌تی عێراقیش ئه‌و راستییه‌ی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه کە هێرشه‌كانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی سیاسییه‌”.

ئەوەشی خستەڕوو، “هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانماندا ده‌ستمانكه‌وتوون ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت، هێرشه‌كان ناڕ‌ه‌وان، هه‌ربۆیه‌ داوامان له‌ حكومه‌تی عێراق كردووه‌ رێگری بكات له‌ پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاك و ئاسمانی وڵاتەکەی له‌لایه‌ن توركیاوه‌”.

ئەو ئەندامەی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری دەشڵێت، “داوامان له ‌حكومه‌تی عێراق كردووه‌،‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كاربهێنێت و رێگری بكات له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كان و هه‌وڵی جددی بدات كه‌ ئاسمانی توركیا به‌ڕووی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیدا بكاته‌وه‌، چونكه‌ خه‌ڵك و گه‌شتیاران له‌و بڕیاره‌ی توركیا زه‌ره‌رمه‌ندبوون”.

لە چەند رۆژی رابردوودا قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق سەردانی سلێمانی کرد و دواتر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و جەختی لەوە کردەوە، “به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان هیچ لایەنێکی بیانی سەربازی و مه‌ده‌نی له‌ فڕ‌ۆكه‌خانه‌كانی سلێمانی و عه‌ربه‌تدا نین”.

بابەتی پێشتر

کارەبای سلێمانی: پڕۆژەیەک لە سنووری سیتەک جێبەجێدەکەین

بابەتی دواتر

میلان دوا وادەى دایە دەست پیۆلی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە داخستنی بازاڕ لە ڕۆژی…
Total
0
Share