شارەوانیی سلێمانی: بەپێی پلانێک قیر و تێکەڵە دەگەیەنینە هەموو گەڕەکەکانی شار

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی کار و پڕۆژەکانی ئەم هەفتەییەی ستافی قیر و تێکەڵەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “ستافەکەمان پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەگەیەنێت بە هەموو گەڕەکەکانی سلێمانی”.

لە راگەیەدراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، “تیمەکانی سەربە سەرۆکایەتیمان لە ستافی قیر و تێکەڵە بەپێی پلان و بەرنامە، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەگەیەنێت بە هەموو گەڕەکەکانی سلێمانی بەبێ جیاوازی”.

لە بەشێکیشیدا کار و پڕۆژەکانی ئەم هەفتەییەی ئەو ستافەی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستۆتەڕوو، “ستافەکەمان قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی بەکرەجۆ بە نزیکەی 29 هەزار مەتر دووجا ئەنجامداوە، هاوکات شەقامی فلکەی دووەمی قڕگە و بەختیاریشیان چاککردووە”.

هەر سەبارەت بە کارەکانی ئەم هەفتەیە شارەوانی سلێمانی دەڵێت، “کاری قیرتاوکردنیان بۆ شەقامی دووڕیانی سەرچنار نزیک دادگای سلێمانی، رێککردنەوە و تێکەڵە رێژکردنی   گەرەکەکانی چوارچرا و کەرتی سی و شەشەکان و قڕگە لەگەڵ کۆنکرێتکردنی بەشێک لە کۆڵانەکانی قڕگە لە پشت مزگەوتی فەجر ئەنجامداوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق: چاپکردنی یاداشتەکانی د. لەتیف رەشید 39 ملیۆن دیناری تێچووە نەک چوار ملیار

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، چاپکردنی یاداشتەکانی د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆمار 39 ملیۆن دیناری تێچووە…
زیاتر ببینە

رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت: ئێـ.ـران هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان دەکاتە ئامانج

رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت بڵاویکردووەتەوە، ئێـ.ـران ژمارەیەک مووشەکی ئاڕاستەی بنکەی سەربازییەکانی هێزەکانی ئەمریکای لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان کردووە…
Total
0
Share