بڕیارە سبەینێ بانگەشەی كاندیدانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە هەموو عێراق دەستپێبکات.
پێشتر جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند، كۆمسیۆن بڕیاریدا دەستپێكی بانگەشەی كاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 1ی تشرینی دووەم بەڕێوەبچێت.
لەوبارەیەوە ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری لقی گشتی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، “لە سنووری پاێزگای سلێمانی لە کۆتایی ئامادەکارییەکانداین، لە کەمپەکانی ئەم سنوورە زیاتر لە سێ هەزار و 800 کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە بەسەر 5 بنکەدا دابەشکراون و بنکەیەکیش تایبەت کراوە بە ئاوارەکانی شنگال”.
دەشڵێت، “هەر لایەن و کاندیدێک موڵکی گشتی بۆ بانگەشە بەکاربهێنێت بە سەرپێچی هەژماردەکرێت و رووبەرووی سزا دەبێتەوە”.