جۆ بایدن یاسای پاراستنی سەلامەتی لە زیرەکی دەستکردی واژۆکرد

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یاسای ستانداردی نوێی بۆ پاراستنی سەلامەتی و تایبەتمەندی کەسێتی سەبارەت بە زیرەکی دەستکرد واژۆکرد و رایگەیاند، “ئەو یاسایە گرنگترین ڕێوشوێنی هەر حکومەتێکە لە هەر شوێنێکی جیهان سەبارەت بە سەلامەتی ئەو بوارەی تەکنەلۆژیا”.

بەهۆی ئەوەی یاساکان زۆر لەدوای پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاوەن، ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانێکی سەبارەت بە بنیاتنانی پابەندبوونە خۆبەخشەکانی پێشووی هەندێک لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی تەکنەلۆژیا سەبارەت بە پەرەپێدانی سەلامەت و پارێزراوی زیرەکی دەستکرد دەرکرد.

کۆشکی سپی ئەم هەنگاوەی بە پاراستنی زانیارییەکانی ئەمریکییەکان و هاندانی داهێنان و کێبڕکێ و بەرزکردنەوەی ڕۆڵی سەرکردایەتی ئەمریکا لە بواری تەکنەلۆژیدا وەسفکرد، لەلایەکیترەوە سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا وتی، “ئەوە گرنگترین کارە کە هەر حکومەتێک لە هەر شوێنێکی جیهاندا ئەنجامیبدات سەبارەت بە سەلامەتی و ئاسایش و متمانەی زیرەکی دەستکرد”.

بەپێی هەواڵێکی سی بی ئێس نیوز، فەرمانی جێبەجێکردنەکە ستاندارد و مەرجی زیاتری داناوە، کە پێویستە گەشەپێدەرانی سیستەمی زیرەکی دەستکرد ئەنجامی پشکنینی سەلامەتی خۆیان لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا هاوبەشی پێبکەن.

فەرمانی جێبەجێکردنەکە، سیستەمی زیرەکی دەستکردی وەک کۆمپانیاکانی مایکرۆسۆفت و گوگڵ و ئەمازۆن دەخاتە ژێر چاودێری کۆمەڵێک بەشی حکومییەوە و زیرەکی دەستکرد لە ڕێڕەوی خۆڕێکخستن دوور دەخاتەوە.تپ

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست، جەخت لەوە دەکاتەوە ئەمە هەوڵەی حکومەتی ئەمریکا بۆ هاندانی داهێنان و چارەسەرکردنی نیگەرانییەکان لەوەی کە پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا دەکرێت کاریگەری نەرێنی توندی لەسەر کۆمەڵگە هەبێت و ئاسایشی نیشتمانی بخاتە مەترسییەوە”.

بابەتی پێشتر

ساڵی داهاتوو 3 نەخۆشخانەی گەورە لە بەغداد دەکرێتەوە

بابەتی دواتر

سبەینێ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share