وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، هەموو كارێك بۆ پاراستنی هاوڵاتییانمان دەكەین و تواناكانی حەماس تێكدەشكێنین.
یۆئاڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، ئامانجەكانمان لە غەززە بەدیدەهێنین و تواناكانی حەماس تێكدەشكێنین و كار بۆ رزگاركردنی بارمتەكان دەكەین.
راشیگەیاند، ئامانجمان لە غەززە بەدیدەهێنین و هەموو كارێك بۆ پاراستنی هاوڵاتییانمان دەكەین.