چیرۆكی قەناسێك.. بە فیشەكێك پێنج داعش لە دووری 900 مەترەوە دەكوژێت

یەك گولە و پێنج كوژراو

بە تەنها فیشەكێك، سەربازێك لە (هێزی SASی ئاسمانیی تایبەت)ی سوپای بەریتانیا، توانی پێنج چەكداری داعش لە باكووری سوریا بكوژێت، وەك ئەوەی ڕۆژنامەیەكی بەریتانی چیرۆكەكەی بڵاوكردوەتەوە.

بەپێی ڕۆژنامەی (Daily Star) سەربازەكە كە شارەزاییەكی 20 ساڵەی لە چەكی قەناسی جۆراوجۆردا هەیە، كارەكەی لە تشرینی دووەمی ڕابردوو لە دووری 900 مەترەوە بە بەكارهێنانی چەكی جۆری (Barrett M82)ی ئەمریكی، كە نرخەكەی زیاترە لە 9000 دۆلار، ئەنجامداوە.

بەپێی ڕۆژنامەكە تیمێكی SAS و ژمارەیەك لە شەڕڤانانی كورد سەرقاڵی شوێنكەوتنی “تیرۆرستان” بوون كە ناوبەناو هێرشیان بۆ سەر ژمارەیەك گوند لە سوریا ئەنجامدەدا و لەو كاتەدا كارگەیەكیان بەدیكرد و گومانیانكرد تایبەتی داعش بێت بۆ دروستكردنی بۆمب، بۆیە چەند ڕۆژێكیان لە چاودێریكردنیدا بەسەربرد.

لەكاتی چاودێریكردندا سەربازە قەناسەكە بینی پێنج چەكدار لە بیناكە دێنە دەرەوە و یەكێكیان وێنەی چەكدارێكی خۆكوژی نێوانیان دەگرێت و خۆكوژەكەش بە پێكەنینەوە بۆ كامێراكەی دەدوێت، وەك ئەوەی ڕۆژنامەكە بڵاویكردوەتەوە.

ئاماژەشیداوە، سەربازەكە پەیوەندی بە بنكەكەیەوە كردووە و لەبارەی بوونی چەكدارەكان ئاگاداری كردونەتەوە و پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی، لولە و دوربینی سەر چەكەكەی خستووەتەسەر خۆكوژەكە و بڕیاریداوە یەك لەدوای یەك بیانكوژێت، پاش دۆزینەوەی كات و شوێنی گونجاو و یەكەم گولەی تەقاندووە و چاوەڕوان بووە وەك هەر كوژراوێكی دیكە بكەوێت، بەڵام لەگەڵ بەركەوتنی گولەكەدا “تەقیوەتەوە” و دەنگێكی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە.

وێنەی سەربازە قەناسەكە كە ڕۆژنامەكە بە دەموچاو داپۆشراوی بڵاویكردوەتەوە

سەربازەكە چاوەڕوانیكردووە تا تۆز و خۆڵی شوێنەكە پاش تەقینەوەكە بنیشێتەوە و، دواتر بینیویەتی تەرمی چوار چەكدارەكەی دیكە لە دەروازەی بیناكەدا لە ئاكامی تەقینەوەی پشتێنە بۆمبڕێژكراوەكە كەوتوون.

س: ئەلعەرەبیە + Daily Star

بابەتی پێشتر

عێراق.. سەرۆکایەتیی کۆمار 340 سزای لەسێدارەدانی پەسەندکرد

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار جێگیرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share