پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی دزیكردن راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلسی پارێزگای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، مەفرەزەكانی نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی كوردسات بە هاوكاری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رۆژهەڵات و هێزەكانی ئاسایش دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بڕێك پارەیان لە قاسەی چێشتخانەیەكدا دزیبوو.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتباران دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.