بەرپرسێك لە دهۆك 2 ملیار و 800 ملیۆن دیناری دزیوە

ئەوەی بە دزیكردنەكە تۆمەتباركراوە، بەرپرسی بەشی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتیی تاقیگەی بیناسازی بووە لە پارێزگای دهۆك، دوو ملیار و 800 ملیۆن دیناری بەڕێوەبەرایەتییەكەی دزیوە.

كاربەدەستەكە لەدایكبووی ساڵی 1957ـە و بەرپرسی بەشی ژمێریاری بووە، دوای خانەنشینبوونی بە خۆبەخش کاریکردووە و لە ماوەی هەشت ساڵدا ئەو پارانەی بردووە.

دزینی پارەكان بە جۆرێك بووە، كاتێك بەڵێندەران بە مەبەستی پشكنینی كەرەستەكانی بیناسازیی پڕۆژەكانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی تاقیگەی بیناسازییان كردووە و لە بەرامبەر پشكنینەكاندا پارەیان داوە، تۆمەتبارەكە نووسراوەكانی ساختەكردووە و زۆرینەی پارەكانی بۆ خۆی بردووە و كەمینەی گەڕاندووەتەوە بۆ گەنجینەی میری.

بەپێی زانیارییەكان، لێكۆڵینەوە لە كەیسەكە دەستیپێكردووە و لێكۆڵینەوە و لێپرسینەوە لەگەڵ چەندین كەسدا دەكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: گۆڕانکارییەکانی سوریا ئێمەش دەگرێتەوە بە ئەرێنی

وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، “گۆڕانکارییەکانی سوریا ئێمەش دەگرێتەوە بە شێوەیەکی ئەرێنی”. سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند،…
Total
0
Share