وەزارەتی دارایی لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینارەکە هاتەدەنگ

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئایندەیەکی نزیکدا بەغداد بڕی 700 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە  رێکارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و دوای تەواوکردنی رێکارەکان بڕیارە لەنزیکترین کاتدا لە ڕێی بانکەکانی رەشید و رافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقیەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان.

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ شاندێکی هەرێم بۆ هەمان مەبەست گەیشتنە بەغداد.

بابەتی پێشتر

نرخی کارەبای موەلیدەی ستییەکان راگەیەندرا

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی هۆشداریی لە بڵاوبوونەوەی پەتایەکی نوێ دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share