بڕی بارانبارینی دوو رۆژی رابردوو و ئەمساڵ ئاشکراکرا

کەشناسیی سلێمانی بڕی بارانبارینی 48 کاتژمێری رابردوو و کۆی گشتیی ئەمساڵی راگەیاند، بەپێی ئامارەکە ئەمساڵ زیاتر لە دوو هێندەی ساڵی رابردوو بارانباریوە.

ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 90 ملیمەتر لە سنووری پارێزگای سلێمانی باریوە و کۆی بارانبارینی 48 کاتژمێری رابردووش 111 ملیمەتر بووە.

بەپێی بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی، کۆی گشتیی بڕی بارانبارین لەمساڵدا لە پارێزگای سلێمانی تا ئێستا گەیشتووەتە 699 ملیمەتر بووە، لە کاتێکدا بڕی بارانبارین لە ساڵی رابردوودا تا ئەم کاتە 378 ملیمەتر بووە.

لەلایەکی دیکەوە حسێن ساڵح بەڕێوەبەری بەشی هایدرۆلۆجیی بەنداوی دەربەندیخان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 50 سانتیمەتر ئاوی بەنداوی دەربەندیخان زیادیکردووە، لەمساڵدا 13 مەتر ئاستی ئاوی بەنداوەکە بەرزبووەتەوە.

باسی لەوەشکرد، ئێستا بەنداوی دەربەندیخان کۆی گشتیی نزیکەی یەک ملیار و 500 مەتر سێجا ئاوی تێدایە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی دهۆکیش بڵاویکردەوە کە لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە دهۆک 90 ملیمەتر باران باریوە و کۆی گشتیی بارانبارینی ئەمساڵ لە سنووری پارێزگاکە تا ئێستا گەیشتووەتە 525.1 ملیمەتر، لەکاتێکدا ساڵی رابردوو لەمکاتەدا بڕی 343.7 ملیمەتر باران باریبوو.

ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی بارانی بەخووڕ ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێک شوێن بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە زیانی ماددیی زۆری بە هاوڵاتییان گەیاندووە.

بابەتی پێشتر

ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە بەرزدەبێتەوە و کەمیی دەرمانیش بەردەوامە

بابەتی دواتر

کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستیی بە ئاراستەی ژاپۆن هەڵدا هۆشداری دراوە بۆ چۆڵکردنی ماڵەکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە و هیچ کارمەندێکمان بریندارنەبووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە کە هەوڵی هەڵاتنی دراوە، بەڵام هیچ کارمەندێکیان بریندارنەبووە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share