تەندروستیی جیهانی هۆشداریی لە بڵاوبوونەوەی پەتایەکی نوێ دەدات

تەندروستیی جیهانی باس لە سێ جۆری نوێی ڤایرۆسەكە دەكات

بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، جیهان لەبەردەم مەترسی بڵاوبوونەوەی پەتایەکی نوێدایە و ئەوەی کە هەیە لەسەر کات وەستاوە.

تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، لەدوای کۆتاییهاتنی مەترسییەکانی کۆرۆنا، گومانمان لەوەدا نییە کە نەخۆشییەکی نوێ بڵاودەبێتەوە و دەبێتە هۆی لەناوبردنی ژمارەیەکی زۆری دانیشتووانی جیهان، بەڵام ئەوەی تا ئێستا پرسیارە لامان ئەمە کەی روودەدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە وڵاتانی جیهان بێ هیچ دواکەوتن و فەرامۆشکردنێک ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتا نوێیە بکەن، ناکرێت رێگەبدرێت هەڵەکانی رابردوو دووبارە بکرێنەوە.

ئاشکراشیکرد، “دەبێت لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە تەندروستیی جیهانی جارێکی دیکە پێداچوونەوە بە رێکەوتن و رێکارەکانی رابردوودا بکەین و رێکەوتنی نوێ واژوو بکەین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق لەگەڵ ژەمی سێیەمدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئۆمیكرۆن

بەرپرسێكی تەندروستیی عێراق لەگەڵ بەكارهێنانی سێیەم ژەمی ڤاكسینی دژەكۆرۆنایە، دەڵێت، كاریگەرییەكانی ئۆمیكرۆن لەسەر تووشبوو كەمدەكاتەوە. هەیسەم ئەلعوبەیدی، بەڕێوەبەر…
Total
0
Share