سێ كەس بە تۆمەتی دزینی 17 سەرەمەنهۆڵ دەستگیركران

لە قەزای ئاكرێ سێ كەس بە تۆمەتی دزینی چەند سەرەمەنهۆڵێك دەستگیركران.
سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی قەزای ئاكرێ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سێ كەس لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بە تۆمەتی دزینی 17 سەرەمەنهۆڵ دەستگیركراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر سێ تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی لێكۆڵینەوە لەگەڵیان دەستیپێكردووە.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، لە ئێستادا تۆمەتبارەكان لە زیندانن و پەڕاوەی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: کۆبوونەوەی ئەمڕۆ تەنها سەرۆکایەتییەکانە و ڕاوێژکاریی دەبێت

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند کە سەرۆکایەتییەکانی هەرێم کۆدەبنەوە و کۆبوونەوەکە ڕاوێژکارییە و تەنها…
Total
0
Share