بەڕێوبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم ئەگەری خۆڵبارین هەیە.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، “ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بە گشی لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچەکانی باشووری خۆرئاوای هەرێم ئەگەری تۆزێکی سووک هەیە”.
ئاشکراشیکرد، “سبەینێ سێشەممە ئاسمان بە گشتی لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، لە کاتەکانی دواینیوەڕۆ بۆ ماوەیەکی کەم ئەگەری چالاکبوونی هەیە، پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزمدەبێتەوە بە بەراورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.