ئەو ژنە کوردەی دوو رۆژ بوو لە مەککە ونبووبوو دۆزرایەوە

ئەو ژنەی ماوەی دوو رۆژ بوو لەکاتی بەجێهێنانی عومرە ون بووبوو شەوی رابردوو دۆزرایەوە.

ژنەکە ناوی فکرییە بەھجەت_ە و تەمەنی 59 ساڵە، لەگەڵ برایەکی و چەند کەسوکارێکی دیکەی بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بۆ ئەنجامدانی عەمرە چوونەتە وڵاتی سعودیە.

بە وتەی کەسوکارەکەی، فکریە شەوی هەینی براوەتە حەرەمی مەککە و داوا لە کەسێک کراوە بە عەرەبانەی خاوەن پێداویستی تایبەت تەوافی پێبکات لەو کاتەوە ونبووە و دیارنەماوە و هیچ سۆراغێکیان نەزانیوە.

شەوی رابردوو لەدوای هەوڵێکی زۆر فکریە لە شاری مەککە دۆزرایەوە و بە کەسوکارەکەی شاد بووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەڵاحەدین بەهائەدین: یادی شەهیدانی بادینانە، دیمەنی تاڵانچی و قاتڵ و دووكەڵی بارەگا سووتانە

سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە یادی سووتاندنی بارەگاکانی یەکگرتوو لە بادینان و كوژرانی ژمارەیەك سەركردە…
Total
0
Share