سبەینێ لەناو شاری سلێمانی بەردەوامی بە دابەشکردنی نەوت دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بڵاویکردەوە، “پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت سبەینێش بەردەوامە”.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند، “سبەینێ، دووشەممە کە دەکاتە 30ی تشرینی یەکەمی 2023 نەوت لە سنووری بنکەی 8 لەناو شاری سلێمانی دابەشدەکرێت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی شەممە 28ی تشرینی یەكەم دابەشکردنی نەوتی سپی لەناو شاری سلێمانی دەستیپێکرد و بەپێی بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، بڕی نەوتەكە 200 لیترە و بە كارتی زیرەك بەسەر خێزانەكاندا دابەشدەكرێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی هەرێم: راپۆرتی سێ مانگی رابردوومان رەوانەی بەغداد کرد

بابەتی دواتر

زیرەکی دەستکرد بۆ گوگڵ ماپ زیاددەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share