وەزیری پەروەردە ئامادەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان دەبێت

پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێرکاری دەکات، بڕیارە وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمیش ئامادەی دانیشتنەکە بێت.

بڕیارە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بە ئامادەبوونی ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێرکاری دەکرێت.

پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێرکاری لە 182 ماددە پێکهاتووە و وەزیری پەروەردە بەمەبەستی وەڵامدانەوەی پرسیار و پێشنیارەکانی پەرلەمانتاران ئامادەی دانیشتنەکە دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ئاڵوگۆڕكرا

بەئامادەبوونی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران، پۆستی بەڕێوەبەرى پۆلیسی پارێزگاى سلێمانی ئاڵوگۆڕکرا. قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران ئەمڕۆ…
Total
0
Share