جواو فلێکس ئامادەیی خۆی بۆ یاریی کلاسیکۆ پیشاندا و جەختی کردەوە کە ئامادە دەبێت.
لە یارییەکەى بەرشلۆنە و شاختار فلێکس توشی پێکان هات و یاریگاى جێهێشت.
تیمی پزیشکی ئەمڕۆ پشکنینی وردی بۆ کردووە و دەرکەوتووە کە پێکانەکەى ئاسانە.
فلێکس لەو بارەیەوە دەڵێت:
/ من سەلامەتم و تەنها توشی بەرکەوتنێکی ئاسایی بووم
/ پێشتر نەمتوانیوە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بردنەوە بەدەست بهێنم و نەشمتوانیوە گۆڵیش بکەم
/ هیوادارم ئەمجارە ئەم دۆخە بگۆڕێت و بتوانم گۆڵ بکەم و بردنەوە بەسەر ریاڵ بەدەست بهێنم