لیڤاندۆڤسکی لە پێڵاوی ئاڵتوونی-یەوە نزیکە

بەهێزترین گۆڵکارانی ئەوروپا بەردەوامن لە درەوشانەوە و هەوڵدان بۆ بردنەوەی خەڵاتی پێڵاوی زێڕین، کە لەم وەرزەدا نزیکە لیڤاندۆڤسکی بەدەستی بهێنێت.

هەژمارکردنی گۆڵ لە تۆمارەکانی “گۆڵدن بووت”، بە شێوازێکە کە بۆ هەر گۆڵێک دوو خاڵ دەبەخشرێت بە یاریزانی گۆڵکار، ئەم ڕێسایەش پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا دەگرێتەوە، ئینگلتەرا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا و ئیتاڵیا، لە خولەکانی شەش بۆ 22 لە ڕیزبەندیی (یوێفا)، بۆ هەر گۆڵێک یاریزانی گۆڵکار 1.5 خاڵ وەردەگرێت.

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئەستێرەی پۆڵەندا و بایرن میونشن نەیتوانی لەم هەفتەیەدا بەرامبەر فرایبۆرگ گۆڵ تۆمار بکات، بەڵام لە ڕیزبەندیی پێڵاوی ئاڵتوونیدا هەر لە لووتکەدایە.

ڕیزبەندیی گۆڵکاران بۆ خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتوونی تاوەکوو ئێستا بەم جۆرەیە:

  1. ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی (بایرن میونشن) 31 گۆڵ، 62 خاڵ
  2. ئۆهی ئۆمۆیجوانفۆ (ڕێدستار بەلگراد) 33 گۆڵ، 49.5 خاڵ
  3. کەریم بنزیمە (ڕیاڵ مەدرید) 24 گۆڵ، 48 خاڵ
  4. چیرۆ ئیمۆبێلی (لازیۆ) 21 گۆڵ، 42 خاڵ

دوشان ڤلاهۆڤیچ (یوڤانتۆس) 21 گۆڵ، 42 خاڵ

  1. پاتریک چیک (بایەر لیڤەرکوزن) 20 گۆڵ، 40 خاڵ

محەمەد سەڵاح (لیڤەرپوڵ) 20 گۆڵ، 40 خاڵ

  1. تۆماس لێن ئۆلسن (لیلسترۆم ئیلیتسێرین) 26 گۆڵ، 39 خاڵ
  2. دێنیز ئونداف (یونیۆن ئێس تی گیلۆسی) 25 گۆڵ، 37.5 خاڵ
  3. ویسام بن یەدر (مۆناکۆ) 18 گۆڵ، 36 خاڵ
بابەتی پێشتر

لوکاکو و چواری دیکە نرخیان دابەزیوە

بابەتی دواتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: لە سەردەمی بەرەی كوردستانییەوە دۆخی خراپی وەكو ئێستا نەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share