لاپۆرتا لە بەرشلۆنە ڕوبەڕوی پێنج کۆسپی گەورە دەبێتەوە

لاپۆرتا بە سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە دیاریکرا و پێنج کێشە چارەسەردەکات

خوان لاپۆرتا، کەسایەتی و پارێزەری ناوداری هەرێمی کەتەلۆنیا بۆ دووەمجار وەک سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە هەڵبژێردرایەوە و بەسەر ڤیکتۆر فۆنت و تۆنی فریشا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

لاپۆرتا دوای هەڵبژاردنی دووپاتیکردەوە، کە بە خێرایی دەستبەکاردەبێت و هەوڵدەدات بە لەسەرخۆیی تەواوی قەیرانەکان چارەسەر بکات.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، سەرۆکی نوێ لەسەرەتای کارەکانیدا ناچارە پێنج کێشەی گەورە چارەسەربکات.

ڕیمۆنتادا

بەرانبەر پاریس سانت جێرمان یاری چوونی قۆناغی (16)ی چامپیۆنزلیگیان دۆڕاندووە (4-1)، ئەرکی گەورەی لاپۆرتا پاڵپشتیکردنی پێکهاتەکەیە تاوەکو لە یاریی گەڕانەوە ڕیمۆنتادا تۆماربکەن.

قەیرانی قەرز

پێویستە سەرۆکی نوێی یانەی بەرشلۆنە سپۆنسەر و سەرچاوەی دیکە بۆ یانەکە مسۆگەربکات، تاوەکو بتوانن لە داهاتوویەکی نزیکدا قەیرانی دارایی سەردەمی کۆرۆنا تێپەڕێنن.

پارێزگاریکردن لە مێسی

پەیوەندی نێوان خوان لاپۆرتا و مێسی زۆر بەهێزە، ئەرکی سەرۆکی نوێیە بۆندی ئەفسانەکە نوێبکاتەوە.

گواستنەوەکان

ئامادەکاری ئیدارەی بارسا بۆ گواستنەوەکانی هاوینی 2021 یەکێکی دیکەیە لەو کێشانەی خوان لاپۆرتا دەبێت چارەسەریان بکات، چونکە ئیدارەی کاتیی لە گواستنەوەی یاریزاناندا سەرکەوتوو نەبوون.

یەکێک لە داواکراوەکان ئێرلینگ هالاندی نەرویجیە کە لەلایەن چەندین یانەی گەورەوە داواکراوە.

کەیسی دیمبیلی

بۆندی عوسمان دیمبیلی لە هاوینی 2022 کۆتاییدێت و یاریزانەکە ڕایگەیاندووە، کە چاوەڕوانی سەرۆکی نوێیە بۆ یەکلاییکردنەوەی داهاتووی.

بەپێی زانیاریەکانی مارکا، یاریزانە ڕەش ئەسمەرەکە مەرجی نوێی هەیە و ئەگەر لاپۆرتا جێبەجێیبکات ئامادەیە بۆندەکەی نوێ بکاتەوە.

بابەتی پێشتر

سەرۆككۆمار یاسای “كچان و ژنانی ئێزدیی ڕزگاربووی دەستی داعش”ی پەسەند كرد

بابەتی دواتر

قەدەغەی هاتوچۆ تا دوو هەفتەی تر درێژکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share