فیدراسیۆنی ئیسپانیا بە (نەخێر) وەڵامی بەرشلۆنەی دایەوە

لیژنەی لێکۆڵینەوە و سزاکانی سەر بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، سکاڵایەکی یانەی بەرشلۆنەی سەبارەت بە سزادانی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی ڕەتکردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بە فەرمی وەڵامی یانەی بەرشلۆنەی دایەوە، لە ڕاگەیاندراوێکدا جەختیان لەوە کردووەتەوە، کە سزای سڕکردنی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بۆ سێ یاریی لەسەریەکی “لالیگا” وەک خۆی جێبەجێدەکرێت و کەم ناکرێتەوە.

لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 14ی “لالیگا”، لیڤاندۆڤسکی بە کارتی سوور بەرامبەر ئۆساسونا کرایە دەرەوە و بەهۆی سوکایەتیکردن بە داوەری یارییەکە سزای سێ یاری سڕکردنی بەسەردا سەپێنرا.

“لیڤا” بەهۆی سزاکەوە ناتوانێت لە یارییەکانی دوای مۆندیال بەرامبەر ئیسپانیۆل، ئەتلەتیکۆ مەدرید، ڕیاڵ بیتیس بەشداری بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌ستێره‌کانی گواردیۆلا دێربی مانچسته‌ر-یان شینپۆش کرد

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی مانچسته‌ر یونایتد بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی مانچسته‌ر سیتی…
زیاتر ببینە

ئەڵمانیا و کرواتیا گەیشتنە قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی جامی دەیڤیز

تیمەکانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و کرواتیا سەرکەوتنیان بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی جامی دەیڤیز مسۆگەرکردووە، لەچاوەڕوانی دوو جەمسەری دیکەدان. تیمی ئەڵمانیا…
Total
0
Share