هەفتەی داهاتوو دژی كوشتنی چالاكوانان لە بەغداد و شارەكانی دیكە خۆپیشاندان دەكرێت

چالاکوانانی عێراق لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە داوای خۆپیشاندانی جەماوەری دەکەن لە بەغدادی پایتەخت و پارێزگاکانی دیکەی ناوەڕاست و باشووری عێراق، دژی بەردەوامیی كردنە ئامانجی چالاکوانانی خۆپیشاندانەکان و تیرۆركردنیان.

چالاکوانان لە بانگەشەکانیاندا ڕۆژی سێشممەی داهاتوو 25ی مانگیان وەک وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکان دیاریکردووە، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ كوشتنی  چالاکوانی دیاری عێراقی (ئیهاب وەزنی) لە پارێزگای کەربەلا.

مەبەستی ئەو خۆپیشاندانە جەماوەرییەی چالاکوانانی عێراقی بانگەشەی بۆدەکەن، ئاشکراکردنی ئەو کەس و لایەنانەیە کە هێرشەکەیان ئەنجامداوە، داواشدەكەن ئەو کردەوانە دژی چالاکوانان كۆتایی پێبێت.

حەمید جەحجیح، چالاکوانی دیاری عێراقی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكراتیكردووە، “ژماریەکی زۆر لە خەڵک ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لە ڕۆژی 25ی ئایار خۆپیشاندانی بەرفراوان لە مەیدانی تەحریری بەغداد ئەنجامبدرێت”.

پێشی وایە، وەزنی کۆتا چالاکوان نابێت تیرۆر بکرێت، “چونکە گروپە چەکدارییەکان لە دەنگی چالاکوانان دەترسن، زیاتر هەوڵدەدەن بۆ تیرۆرکردنیان لە غیابی یاسا، دادوەری و چاودێریدا”.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، چەکدارانی نەناسراو تەقەیان لە چالاکوانی عێراقی ئەیهاب وەزنی کرد لە نزیک ماڵەکەی خۆی لە کەربەلا و دەستبەجێ گیانیلەدەستدا.

پێشتریش حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە، 560 خۆپیشاندەر و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان لەمیانی خۆپیشاندانەکانی تشرین کوژراون، لەناویشیاندا دەیان چالاکوانی مەدەنی هەن، کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژراون.

بابەتی پێشتر

بۆمبی بنزیمە دەتەقێنێتەوە؟ ئەمشەو فەرەنسییەکان چاوەڕوانی دیشامپن

بابەتی دواتر

کەین دەڕوات.. جەنگی لەنێوان سێ یانەی گەورەدا بەرپاکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: وەزیری تەندروستیی عێراق رەزامەندی لەسەر كۆمەڵێك پێداویستیی تووشبوانی تالاسیما دەربڕی

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری تەندروستیی عێراق رەزامەندی لەسەر كۆمەڵێك پێداویستیی تووشبوانی تالاسیما دەربڕی   د. بڕیار…
Total
0
Share