لە باشووری عێراق تەبەقێک هێلکە بە پێنج هەزار دینارە

پڕۆژەی كێڵگەی پەلەوەریی دیوانییە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی پارێزگاكە، هەڵمەتێكیان بۆ فرۆشتنی هێلكە بە هاوڵاتییانی هەژار لە خوار نرخی بازاڕەوە دەستپێكردووە.

لەو هەڵمەتەدا بارهەڵگری پڕ لە هێلكە بە گەڕەكەكاندا دەگەڕێن و تەبەقێك هێلكە بە پێنج هەزار دینار بە هاوڵاتییان دەفرۆشن.

هەڵمەتەكە لە كاتێكدایە ماوەی چەند رۆژێكە نرخی تەبەقێك هێلكە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان و ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ حەوت تا حەوت هەزار و 500 دینار بەرزبووەتەوە و ناڕەزایی لای هاوڵاتییان دروستكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان: نرخی PS5 نزیکەی 40 دۆلار بەرزبووەتەوە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان ئاشکرایدەکات، بەهۆی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، نرخی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، بەتایبەتیش PS5 بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە. حاجی هێمن…
Total
0
Share