سلێمانی.. 416 پارچە زەوی بەسەر زیندانیاندا دابەشكرا

لە رێوڕەسمێكدا زیاتر لە 400 پارچە زەوی لە سلێمانی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەشكرا، سەرۆكی شارەوانی دەڵێت، بەپێی ئەو لیستەی پێیان گەیشتووە لە دابەشكردنی بەردەوام دەبن.

ئەمڕۆ لە هۆڵی رۆشنبیریی سلێمانی لە رێوڕەسمێكدا بەشێوەی تیروپشك 416 پارچە زەوی بەسەر زیندانی و راگیراوانی سیاسیی سنوورەكەدا دابەشكرا.

دابەشكردنەكە بەپێی فەرمان و راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران بەڕێوەچوو، پێشتریش لە ئیدارەی راپەڕین و گەرمیانیش ئەنجامدراوە.

لەیلا عومەر، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رێوڕەسمەكە وەك شارەوانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدان و زیندانیان و تۆماری خانوبەرەی سلێمانی ئەنجامدەدرێت، بەمەبەستی جێبەجێكردنی فەرمانی قوباد تاڵەبانی تایبەت بە پێدانی زەوی بە زیندانیان.

ئەوەشی خستەڕوو، زەوییەكان لە تاسڵوجە دابینكراوە و بەمەبەستی هێنانەدی دادپەروەری بە تیروپشك پێیان دەدرێت.

لەیلا عومەر باسی لەوەشكرد، بەپێی ئەو لیست، خاڵبەندی و ژمارەیەی لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاراستەیان كراوە بەردەوام دەبن لە دابینكردنی زەوی و دابەشكردنی بەسەر زیندانیاندا.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیه‌تی سلێمانی فرۆشتنی هه‌نگوینی ساختە قه‌ده‌غه‌ده‌كات

بابەتی دواتر

تۆمارکردنی وێنەو ڤیدیۆ لە پۆلدا قەدەغە کرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share