نرخی تابلۆیەكی ئۆتۆمبێل لە بەغداد گەیشتە 7 ملیۆن دۆلار

نرخی تابلۆی ژمارە 1 لە بەغدای پایتەختی عێراق گەیشتووەتە حەوت ملیۆن دۆلار، ئەوەش بە بڕوای ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی، بووەتە یەکێك لە رێگاکانی سپیکردنەوەی پارە و گەندەڵی.

ئەحمەد روبەیعی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباح-ی رایگەیاند، “نرخی ژمارە (1ی بەغداد)ی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە نێوان پێنج تا حەوت ملیۆن دۆلاردایە، لە کاتێکدا کە پێشتر نرخەکەی ملیۆنێك دۆلار بوو، نرخەکانی ژمارە 2 هەتا 10 لە نێوان دوو تا پێنج ملیۆن دۆلاردایە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە دەستەی دەستپاکی لایەك لە دیاردەی زیادکردنی فرۆشتنی ژمارە جوانەکانی ئۆتۆمبێل بکاتەوە کە رێیەکە بۆ سپیکردنەوە و بەهەدەردانی پارە و گەندەڵی.

زەوبەعی پێشوایە، پێویستە دەستەی دەستپاکی و فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی شتنەوەی پارە، چاودێربن و هۆکاری فرۆشتنی ئەو ژمارانە بەو پارە خەیاڵییانە بدۆزنەوە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی ماراسۆنەوە شەقامێکی هەولێر دادەخرێت

بابەتی دواتر

 تەرمی گەنجە خنکاوەکەی دوکان دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share