كەعبی بۆ حكومەت: نووسینگەیەك لە شنگال بكرێتەوە بۆ ڕزگاركردنی ئێزیدییە ڕفێندراوەكان

حەسەن كەعبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، داوا لە حكومەت دەكات نووسینگەیەك بكرێتەوە بۆ ڕزگاركردنی ئێزیدییە ڕفێندراوەكانی لای داعش.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی شوبات، حەسەن كەعبی سەرپەرشتی ڕێوڕەسمێكی كردووە بۆ ڕێزلێنان لە كچە ئێزیدییە ڕزگاربووەكانی دەستی داعش.

لە بۆنەكەدا جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكردووە، “ڕێككەوتنێك لە پەرلەمان هەیە بۆ ئەوەی دوو یاسای تایبەت بە ئێزیدییەكان دەربكرێن، یەكەمیان یاسای گۆڕەبەكۆمەڵەكان و دووەمیشیان یاسای ئەو كچ و ژنە ئێزیدییانەی لە دەستی داعش ڕزگاركراون.”

كەعبی ڕایگەیاندووە، “هەڵوەستەكردن لەسەر كارەساتی ئێزیدییەكان، وەبیرهێنانەوەی هەموو ئەو ئازارانەیە كە توشی عێراقییەكان بوون بە گشت پێكهاتە و تایەفە و نەتەوەكانیانەوە.”

جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، داوایكردووە گۆڕەبەكۆمەڵەكانی قوربانییانی ئێزیدی هەڵبدرێنەوە و داواشی لە حكومەت كردووە نووسینگەیەك لە شنگال بكاتەوە بۆ ڕزگاركردنی ئەو ئێزیدییانەی لەلایەن داعشەوە ڕفێندراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: زیاتر لە 36 ملیۆن هاوڵاتی لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆمارکراون

وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 36 ملیۆن هاوڵاتی لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆمارکراون. محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی…
زیاتر ببینە

‏”گرێبەستەكانی هەرێم پووچەڵن”‏
سۆمۆ هەنگاوەكانی مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسیەی نەوتی هەرێمدا دەخاتەڕوو

کۆمپانیای سۆمۆ بۆ بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق، جەختدەكاتەوە هۆشداری داوە بە کۆمپانیا نەوتییەکان بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی ناوەندی…
Total
0
Share