کەسێک بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە کچانەوە دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی رووبەڕووبوونەوەی تاوانەکان ئاشکرایکرد، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بازرگانیی بە کچان و ژنان کردووە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی رووبەڕووبوونەوەی تاوانەکانی بەغداد رایگەیاند، “تۆمەتبارێکمان دەستگیرکردووە کە پێشتر داواکراوبووە لەلایەن دادگای بەغدادەوە بە تۆمەتی ئەوەی بازرگانیی بە کچان و ژنانەوە کردووە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئەوەی زانیاری کۆکرایەوە سەبارەت بەو تۆمەتبارە و لێکۆڵینەوە لە تاوانەکەی لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمێکی تایبەتمەندەوە دەستیپێکرد و توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە بەپێی ماددەی شەشەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای قەدەغەكردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەبرێتە پەرلەمانی عێراق

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای قەدەغەكردنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەكرێت و یاساكە بەدڵی بارزانی…
Total
0
Share