د. نەرمین مەعروف: دواکەوتنی مووچە پەیوەندی بە قەیرانی داراییەوە نییە

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دواکەوتنی مووچە پەیوەندی بە قەیرانی داراییەوە نییە، بەڵکو پەیوەندیی بە کەمیی نەختینەوە هەیە.

د. نەرمین مەعروف لە لێدوانێکدا لەبارەی کاریگەرییەکانی کەمیی نەختینەوە ئەوەی دووپاتکردەوە، کە لەپاڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، مووچەی هەندێک دامودەزگای حکومەتی فیدراڵیش دوادەکەوێت.

وتیشی، مانگی رابردوو لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوت دابەزیبوو، بەڵام بەهۆی گرێبەستە پێشوەختەکانی عێراق لە فرۆشتنی نەوتدا کە بە نرخەکەی پێشوو دیاریکراوە، هێشتا داهات کەمی نەکردووە، بەڵام لێرە بەدواوە کاریگەرییەکانی دابەزینی نرخی نەوتی خاو لەسەر داهاتی فرۆشتنی نەوت دروستدەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی عێراق چەند هەنگاوێکی ناوە بۆ دەستخستنی نەختینە، بەمەبەستی بەکارهێنانی لە خەرجی و مووچە.

“حکومەتی عێراق نیەتی نییە بۆ دواخستنی مووچە، بەڵام هیچ شتێکیش گەرەنتی ناکرێت و ئەگەر دۆخێکی نەخوازراو بێتە ئاراوە و نرخی نەوت زیاتر داببەزێت، رەنگە کێشە دروستببێت”، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی وای وت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان لە ئەوروپا بگەڕێنەوە 11 هەزار دۆلاریان پێدەدرێت؟
ڕوونكردنەوە دەدرێت

سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، 60 هەزار هاوڵاتیی هەرێمی كوردستان لە ئەوروپا خۆیان ناونووس كردووە…
زیاتر ببینە

وردەکاریی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی گەنجەکەی تەکیە راگەیەندرا

پۆلیسی سلێمانی وردەکاریی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی گەنجەکەی ناحیەی تەکیە و بریندارکردنی کەسێکی ئاشکراکرد. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای‌…
Total
0
Share