زانكۆی سلێمانی: رۆژی شەممە 28ی تشرینی یەكەم پرۆسەی خوێندن دەستپێدەكات

زانكۆی سلێمانی لەگەڵ جەختكردنەوە لە ماف و شایستە دارایییەكان رایدەگەیەنێت، رۆژی شەممە 28ی ئەم مانگە پرۆسەی خوێندن دەستپێدەكات.

ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی روونكردنەوەیەكی لەبارەی پڕۆسەی خوێندنی ساڵی 2023- 2024 بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا گەیشتنە ئەم راسپاردانەی خوارەوە:

1- ئەنجومەن لەلایەکەوە جەخت لە سەرجەم ماف و شایستە داراییەکانی مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکاران دەکاتەوە، لەلایەکی دیكەوە جەختیش لە بەرپرسیارێتی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی گرفتە داراییەکانی بەردەم پڕۆسەی خوێندن لە زانکۆمان دەکاتەوە.

2- لەپێناو خەمخۆریمان بۆ ئایندەی خوێندکاران و هەڵنەسپاردنی ساڵی خوێندنی 2023- 2024 بەپێی پێوەرە زانستییەکانی بۆڵۆنیا پڕۆسێس، کە ئەم پرسە پەیوەندیدارە بە چارەنووسی زیاتر لە (23) هەزار خوێندکار و خێزانەکانیان، ئەنجومەنی زانکۆ رۆژی شەممە رێکەوتی 2023/10/28 وەک دەستپێکی پڕۆسەی خوێندنی ساڵی نوێی خوێندنی راگەیاند.

روونیشیدەكاتەوە، رۆژژمێری خوێندنی بەرایی و باڵا-ی بۆ سەرجەم کۆلێژەکان پەسەندکرد.

ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی داواش لە سەرجەم خوێندکاران دەكات بەپێی خشتەی وانەی کۆلێژەکان و خشتەی دابەشکردنی بەشە ناوخۆییەکان سەردانی زانکۆ بکەنەوە.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: کۆسپەکانی بەردەم جێبەجێکردنی بودجە چارەسەربكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونكردنەوە لەبارەی كەرەنتینە و قەدەغەی هاتوچۆوە دەدرێـت.. تەندروستيی هەرێم: تای خوێنبەربوون مەترسیدارە

بەرپرسێكی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، تای خوێنبەربوون مەترسیدارە و پێویستە هاوڵاتییان خۆیان بپارێزن دەڵێت، “بەهیچ شێوەیەك بەهۆی تای…
Total
0
Share