ناوی قەزای دەشتی ھەولێر دەگۆڕدرێت شوێنێکی دیکە بەو ناوەوە دەنرێت

بڕیارە سبەی دووشەممە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کۆببێتەوە و  گۆڕینی ناوی قەزای دەشتی ھەولێر بۆ قەزای بنەسڵاوە تاووتوێدەکرێت و دەنگی لەسەردەدرێت.

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، “سبەی دووشەممە کاتژمێر 12:00 کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە( 104) ئەنجامدەدەرێت لە دیوانی ئەنجومەنی پارێزگا، بە مەبەستی خستنەڕووی یاداشتی لێژنەی ناوخۆ سەبارەت بە نوسراوی پارێزگای ھەولێر بۆ تاوتوێکردنی گۆڕینی ناوی قەزای دەشتی ھەولێر بۆ قەزای بنەسڵاوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرلەنوێ ھێنانە کایەی قەزایەکی تر بە ناوی قەزای دەشتی ھەولێر بە سنووری جوگرافی جیاواز کە سەنتەرەکەی قوشتەپە دەبێت گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت”.

ئاشکراشیکرد، ” لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا ھێنانە کایەی ناحیەی بێستانە کە سەنتەرەکەی ناحیەی بێستانەی گەورە دەبێت، ھەروەھا لکاندنی ناحیەی شەمامک بە قەزای دەشتی ھەولێر، دووبارە داڕشتنەوەی سنووری کارگێری قەزاکان بەپێی دوور و نزیکی بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروین فاتیح: دوای پەسەندكردنی ناوی ئەندامان ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆدەبێتەوە

كاندیدێكی سەركەوتووی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایدەگەیەنێت، دوای پەسەندكردنی ناوی ئەندامانی ئەنجومەن لە…
Total
0
Share