پڕۆژەی یەکتربڕی ئارام دەکرێتەوە

بڕیارە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە پرۆژەی یەکتربڕی ئارام لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەڕووی شۆفێراندا بکرێتەوە.

پرۆژەی یەکتربڕی ئارام لە چوارچێوەی پلانی قوباد تاڵەبانی بۆ هاندانی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی شاری سلێمانی لە 19 ی ئەیلولی 2022 دەست بە کارکردن کراوە تێیدا و دوای تەواوبوونی پرۆژەکە لە 4 ی ئەم مانگە ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.

پرۆژەکە پێکهاتووە لە بونیادنانی نزمە پردێک بۆ سەربەستکردنی شۆفێرانی شەقامی مەلیک مەحمود و هەموو ئەو گەڕانەوانەی (U-turn) دەکەونە سنوری کاری پڕۆژەکە و فراونکردنی شەقامە لاوەکیەکان.

هاوکات بەشێکی دیکەی پرۆژەکە پێکهاتووە لە دروستکردنی شەقام بۆ بەستنەوەی سەنتەری شار بە بەشی باکووری شەقامی مەلیک مەحمود و دروستکردنی شەقام بۆ بەستنەوەی بەشی باشووری شەقامەکە بە سەنتەری شار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی کارگوزارەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی بەرگریی شارستانیی چاوەڕێی پزیشکی داد دەکات

ئەمڕۆ بۆ شەشەمین رۆژ گەڕان بەدوای تەرمی کارگوزارە فلیپینییەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی بەردەوامە، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێریش دەڵێت…
Total
0
Share